"سیوران" ناوی ڕاسته‌قینه‌ی " ئه‌میل میشال سیوران" نه‌و ڕۆژی 8/4/1911 له گوندی (ڕازیناری) له ناوچه‌ی (ترانسلیڤانیا) له وڵاتی ڕۆمانیا هاتۆته دونیاوه كه‌شیشێكی ئه‌رسۆده‌كی بووه . هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زی به گۆشه گیری و ته‌نهایی كردووه . ساڵی (1920) له شاری (سیبیۆ) نزیك به گونده‌كه‌یان خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ده‌ست پێ كردووه . له ساڵی (1928/1932) له زانكۆی به خارست فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه . ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری ژیانی ئه‌و پیاوه‌ی گۆریوه كێشه‌ی بێخه‌وی بووه . ده‌ردی بێخه‌وی و بێزاری شه‌وانی ده‌یكه‌نه وێڵگه‌ردێكی میتافیزیكی و ده‌یخه‌نه سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خۆكوشتن . نوسینه‌كانی پریه‌تی له‌و رسته‌و ده‌سته‌واژانه‌ی ره‌شبینی و قوڵی و ئه‌و به‌رامبه‌ر ژیان و زینده‌گی نیشان ده‌دات . له شوێنێكدا ده‌نوسێت (( ژیان خۆته‌فره‌دانێكی گه‌وره‌یه )) یان (( ده‌توانم هه‌موو تاوانێك ئه‌نجام بده‌م له ژیاندا جگه له تاوانی ئه‌وه‌ی ببمه باوك )) . ناوی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه دیاره كانی "سیوران" (( كورته‌ی لێك شیتاڵكردن توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی فكری كۆنه‌په‌رستی ، مێژوو یۆتۆپیا ، هه‌ڵخلیسكانی ناو زه‌مه‌ن " دادڕان و ..... هتد)) . "سیوران" له ته‌واوی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دا خه‌ریكی خستنه‌رووی كێشه‌و جودای و میتافیزیكایه‌كانی بووه . سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه فه‌لسه‌فیه گرینگانه‌ی ژیان بووه كه زۆرێك له فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌كان له پێشتر‌و له ئێستاشدا تاوتوێیان كردون و پێیانه‌وه خه‌ریك بوون . له شوێنێكدا خاتوون "ماریاسورا"ی ههاونیشتیمانیان ده‌لێ (( سیوران سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه كه له هه‌موو جێ و شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا هه‌ست به نامۆیی ده‌كه‌ن ، سه‌ر به‌و بنه‌ماڵانه‌یه كه به نامۆ و ته‌نهان له بووندا )) لێره وایه له یه‌كێك له قسه‌كانیدا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه (( ئه‌و مرۆڤه‌ی ڕێزی خۆی ده‌گرێت مرۆڤێكه بێ نیشتیمان )) . سیوران " له 12/6/1995 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به نه‌خۆشی و له ته‌مه‌نی هه‌شتاو چوار ساڵیدا ژیانی به‌جێهێشت . له‌و ماوه دوور و درێژه‌شدا له به‌رهه‌م گه‌لێكی ڕه‌شبینی و نائومێدی هیچی تری به‌جێ نه‌هێشت " ئه‌و نه خێزانی پێك هێنا و نه وه‌چه‌ی خسته‌وه (بۆ من درۆستكردنی ئیمپڕاتۆریه‌ك له پێكهێنانی خێزان ئاسانتره ) . ئه‌و ترسه قوڵه‌ی له په‌یوه‌ندی و له‌ژیاندا وای لێ‌كرد نه‌ك هه‌ر هاوسه‌ر و هاوده‌م بگره دۆست و هاورێشه نه‌بێت . "سیوران"یش هه‌رواده‌كات كه ده‌گاته پاریس جگه له شته ناخۆش و تاڵه‌كان هیچی تری پێ نه‌ییه بۆ وتن . له ماوه‌ی ئه‌و زیاتر له نیو سه‌ده‌یدا له پاریس مایه‌وه جگه له هه‌قیقه‌ت شتێكی تری نه‌وت " به‌ڵام هه‌قسقه‌تێكی تفت و تاڵ . هه‌رئه‌مه‌شه وای كردووه له ئێستادا گرینگی تایبه‌تی به كاره‌كانی بدرێت .